٧ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٢:١٤
ئەمریکا تۆبە بکات و بگەڕێتەوە ، قبووڵی دەکەین

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە ئەگەر دوەڵەتی نوێی ئەمریکا کارەکانی دەوڵەتی پێشوو دووپات نەکاتەوە و تۆبە بکات ئەوا ئێمەش قبووڵی دەکەین و وەکوو ئەوان هەڵسوکەت دەکەین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت ڕایگەیاند: دەوڵەتێک کە لە داهاتوویەکی نزیک لە ئەمریکا دێتە سەر دەسەڵات، ئەگەر تۆبە بکات و بگەڕێتەوە سەر ڕێگای یاسایی و بەڵێنەکان کردەیی بکاتەوە، ئێمەش بەڵێنەکانمان کردەیی دەکەینەوە و ئەگەریش وانەبێت ئێمەش لە پێشێل کردنی بەڵێنەکان پاشگەز نابینەوە.

حەسەن ڕۆحانی وتیشی: ئەمریکا ساڵی 97 ی هەتاوی پێی وابوو کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڕووخێت و فەرشی سوور لە بەر دەسەڵاتدارانی ئەمریکا لە تاران ڕادەکێشرێت بەڵام هیچ وا ڕووی نەدا و ئێمە لە ئەم سێ ساڵەی دوایی کەوتینە بەر ئەستەمترین گەمارۆکانەوە بەڵام نەبەزین و سەرکەوتین.

342/